AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٧ ١٧:٠٥

سپای پاسداران: کەشتییەکی زەبەلاحی هەڵگری غازی LPG تەقێندرایەوە

سپای پاسداران: کەشتییەکی زەبەلاحی هەڵگری غازی LPG تەقێندرایەوە

بە جێبەجێکردنی فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و داواکاری گەلی ئێران بۆ مومارەسەی سەروەری بەسەر گەرووی هورمزدا، دەریاوانەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی گەرووەکە و ڕێگە بە بوونی سوپای شەڕانگێز لەم ناوچەیە نادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: لە درێژەی ئەم ئەرکەدا، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، کەشتییەکی زەبەلاحی هەڵگری غازی LPG بە ناوی NV Sunshine کە خاوەنەکەی کۆمپانیای Natvit بوو، کە هەوڵی دەدا بە ڕێگای نایاسایی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بەرکەوتە و ئاگرێکی گەورە لە ژووری بزوێنەر و سیستەمی پاڵنەردا کەوت.

هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت؛
پێویستە هەموو لایەک بزانن کە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوانە و پەرەسەندنی گرژییەکانی گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەکەدا لە ئەستۆی سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکادایە، کە ئەمەش بە دەستوەردان و فریودانی بەڕێوبەری کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و کۆمپانیاکانی بیمە و پێدانی بەرتیلێکی زەبەلاح ڕووداوی لەو جۆرەی لێدەکەوێتەوە.

لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم دەستێوەردانانە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ڕووداوە دڵتەزێنەکان زیاتر دەبێت.

ئەو کۆمپانیایانە کە دەکەونە ژێر فریودانی دەستدرێژکارانی ئەمریکییەوە سزا دەدرێن و ڕێوشوێنی سزای پێویست بۆ هەموو کەشتییەکانی کۆمپانیا سەرپێچیکارەکان دەگیرێنەبەر.

لەمەودوا مامەڵەکردن لەگەڵ کەشتییە سەرپێچیکارەکان تەنها لە گەرووی هورمزدا سنووردار نابێت و هەر کەشتییەک بە ڕێڕەوێکی بێ مۆڵەتدا تێپەڕێت لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و سزاکەی یەکلاکەرەوە دەبێت.

News ID 60578

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha